پۆڵەندا بۆ چارەسەرکردنی گەرما بەفر لە شەقامەکاندا بڵاودەکاتەوە

پۆڵەندا بۆ چارەسەرکردنی گەرما بەفر لە شەقامەکاندا بڵاودەکاتەوە
شەپۆلێکی گەرما شاری سیلیزیای لە پۆڵەندا گرتەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت تا هەفتەی داهاتوو بەردەوامبێت حکومەتی ئەو وڵاتەش دەیەوێت لەڕێگەی هێنانی بەفر چارەسەری ئەو کێشەیە بکات و گەرما لە بیر خەڵکەکەی بباتەوە.

هاوکات دانیشتووانی ناوچەکە بە تایبەتی منداڵان پلەی گەرمی هەراسانی کردوون، بۆیە لە نوێترین هەوڵەکانیدا حکومەتی پۆڵەندا لەڕێگای ئۆتۆمبێلی تایبەت بەفر لە ناوچە ساردەکانی وڵاتەکەی دەهێنێت و لە شوێنە گشتییەکاندا بڵاویدەکاتەوە.

مەبەستی بەرپرسانی شاری سیلیزیاش لەو کارە ئەوەیە منداڵان بتوانن خۆیان فێنک بکەنەوە، کەمێک گەرمایان بیربچێتەوە و چێژ لە خۆشییەکان ببینن.











رووداو
Top