ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو مزگه‌وتێكى كشمیر 10 قوربانیى لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ناو مزگه‌وتێكى كشمیر 10 قوربانیى لێكه‌وته‌وه‌
پۆلیسى هیندستان رایگه‌یاند ئه‌مرۆ بۆمبێك له‌ ناو مزگه‌وتێك له‌ هه‌رێمى كشمیرى هیدنستان ته‌قییه‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ كه‌س بریندار بوون . ئه‌مه‌ش به‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن داده‌نرێت چونكه‌ به‌ گوته‌ى پۆلیس له‌ ماوه‌ى چوارده‌ ساڵدا ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌ی له‌م جۆره‌یه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ڕووبدات .

به‌ پێى سه‌رچاوه‌كان، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كه‌رتى شوبیانى باشوورى هیمالایا له‌ هه‌رێمى كشمیرى هیندستان ڕوویداوه‌ .

ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسیش رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ دواى نوێژى به‌یانى ڕوویداوه‌ له‌و كاته‌ى نوێژكه‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وته‌كه‌ بوون .
Top