حکومەتی سویسرا سزاکانی سەر ئێرانی هەڵگرت

 حکومەتی سویسرا سزاکانی سەر ئێرانی هەڵگرت
ئەمڕۆ ١٣ی ئابی ٢٠١٥، حکومەتی سویسرا ئەو سزایانەی هەڵگرت کە بەسەر ئێرانیدا ئێراندا سەپاندبوون و پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی کردەوە، بەڵام جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە مافی ئەوەی هەیە هەر کاتێک ویستی سزاکان بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا.

رۆژی ١٢ی ئاب بۆ دووبارە دڵنیاکردنەوەی ئێران لەوەی سویسرا سزاکان لەسەر وڵاتەکەیان لادەبات، حکومەتی سویسرا لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە حکومەتی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردن لە رێککەوتنی ئەتۆمی سزاکان لەسەر ئێران هەڵدەگرێت.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە" حکومەتی سویسرا هیواخوازە کە ئەم کارانەی دەیکات وەک پاڵپشتیکردن لە رێککەوتنی ئەتۆمی و باشترکردنەوەی پەیوەندیە دوولایەنەکانی ئەو دوو وڵاتە لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە لەبەرچاو بگیردرێت"، و ئەمڕۆش سویسرا ئەو بەڵێنەی کە لەراگەیەندراوەکە دابووی ، جێبەجێی کرد.

سزاکانی کە بەسەر ئێراندا سەپێندرابوون بریتی بوون لە: رێگریکردن لە بازرگانیکردن بە کەلوپەلی گرانبەهاوە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا و دەبوو لە هەموو جموجۆڵێکی هاوشێوە حکومەتی سویسرای لێ ئاگادار کرابایەوە، هەروەها کۆمپانیا سویسرییەکان لە بواری نەوت و گاز بۆیان نەبوو بازرگانی لەگەڵ ئێران بکەن و ئاڵوگۆڕی دراویش بە هیچ شێوەیەک نەمابوو، بەڵام ئێستا هەموو ئەمانە ئاسایی بوونەتەوە و گرنگترینیشیان ئاساییکردنەوەی پەیوەندیە سیاسیەکانە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا.











رووداو
Top