تەقینەوەیەک لە کشمیر برینداربوونی 10 کەسی لێکەوتەوە
تەقینەوەکە چەند کاژێرێک دوای نوێژی بەیانی لە گوندی ترێنز کە 60 کیلۆمەتر لە شاری سریناگاری کشمیرەوە دوورە روویداوە.
بەهۆی تەقینەوەکە 10 کەس برینداربوون کە 4 یان برینەکانیان سەختە و بەپەلە گەیەندرانە نەخۆشخانەی سریناگار.
بە گوتەی شایەدحاڵێک "پەرداخێکی ئاوخواردنەوە بۆمبی تێدا هەڵگیرابوو، لە ئەنجامی گواستنەوەی لەلایەن خزمەتکارێکی مزگەوتەکە تەقیوەتەوە".
لە ئێستاوە پۆلیسی ئەو ناوچەیە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە و هیچ کەسێکیش بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
رووداو