جێب بۆش: به‌رده‌وامیی به‌ستراتیژی له‌ناوبردنی داعش ده‌ده‌م
جێب بۆش، كوڕی بۆشی باوك‌و برای جۆرج ده‌بلیو بۆش، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له گفتوگۆیه‌كدا ڕه‌خنه‌ی له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق گرت كه به‌بڕوای ئه‌و، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی گروپی تیرۆیستی داعش بوو له عێراق.
جێب بۆش، كه پێشتر حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا بوه ڕایگه‌یاند: به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ستراتیژی ئێستای وڵاته‌كه‌ی بۆ له‌ناوبردنی داعش له عێراق‌و سوریا، به‌ڵام ته‌ئیكدی كرده‌وه، ته‌نها به‌هێرشی ئاسمانی كۆتایی به‌و گروپه تیرۆریستییه نایه‌ت‌و پێویسته ڕێگای تر بگیرێته‌به‌ر.
جێب بۆش داعشی به خراپترین هۆكاری نائارامی ئێستای سه‌ر زه‌وی ناوبردوه‌و ڕایگه‌یاندوه: پێویسته دڕنده‌یی داعش ڕابگیرێت‌و ژیان بۆ ملیۆنان كه‌س بگه‌ڕێنرێته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت به ئاشتی بژین.
بۆش ڕه‌خنه‌شی له هیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا گرت كه له خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئۆباما دوو ساڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه بوه، وتیشی: له‌باره‌ی بارودۆخی نائارامی ئێستای عێراق، كلینتۆن هه‌ندێك له‌و ڕه‌خنانه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
kkn