تونس.. بە یاسا بەکافرکردن دەبێتە هۆی لەسێدارەدان
ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی تونسی گەیشتنە رێککەوتن لەسەر سزادانی ئەو کەسانەی کەسانی دیکە کافر دەکەن و جێکردنەوەی لە یاسای دژە تیرۆر.
عەبادە کافی، سەرۆکی لیژنەکە بە ئاژانسی DBAـی ئەڵمانی راگەیاندووە، کە ئەندامان رێککەوتن لەسەر ئەمە و ئیدی بانگەواز بۆ ناکۆکی خستنە نێو ئایین و مەزهەبەکان بەپێی یاسای تیرۆر، سزاکەی دەگاتە لەسێدارەدان.
ئەباده کافی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەگەر بە کافردانانەکە بووە هۆی مردن و کوشتنی خەڵکی، ئەوا سزاکەی لەسێدارەدان دەبێ و ئەگەریش نا، ئەوا هەر سزا کارپیکراوە ئاساییەکان دەیگرێتەوە.
ئەم پڕۆژە یاسایە، کە لیژنەی یاسایی رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، لە دەنگدانی گشتی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە.
باسنيوز