پرۆژه بڕیاری هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه
كۆرتز كوپه‌ر، جێگری وته‌بێژی ره‌سمی نێردراوی هه‌میشه‌ییه ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه بڕیاره كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌كاتی نیویۆرك، دانیشتنێكی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كه ساز بكرێت و كۆتایی به‌و گه‌مارۆیه بهێنرێت.
كوپه‌ر له جریوه‌یه‌كدا كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كردوویه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ره‌شنووسی پرۆژه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا نووسراوه و تا كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی هه‌ینیه‌وه به‌كاتی نیویۆرك، پرۆژه بڕیاره‌كه خراوه‌ته قۆناغی بێده‌نگی تائێستا هیچ ده‌وڵه‌تێك تانه و ناڕه‌زایی له‌سه‌ر نه‌بووه، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده ماوه كه ئه‌مڕۆ دانیشتنێك بۆ په‌سه‌ندكردنی ساز بكرێت.
پرۆژ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند بكرێت، رێگه بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوی گه‌مارۆكاینی سه‌ر ئێران خۆش ده‌كات به‌رامبه‌ر راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
له 14ی ته‌مموزدا وڵاتانی ئه‌مریكا و روسیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و چین و ئه‌ڵمانیا كه به 5+1 ناسراون، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ كۆتایی هێنان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی بۆ سووككردن و لابردنی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه له ساڵی 2006ه‌وه به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنراوه.
خه‌ندان