ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌شتێك بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستپێده‌كات
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری له‌دوای یه‌ك هه‌فته له‌مۆركردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی 5+1 دێت.
به‌رپرسێكی باڵای په‌نتاگۆن ده‌ڵێت: ” وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا ده‌یه‌وێت پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به ئارامی و ئاسایشی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا نوێ بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌به‌رانبه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی ئێران‌دا”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ” ڕێككه‌وتنه‌كه گۆڕانكاری ڕیشه‌یی دروست ناكات له‌نێوان په‌نتاگۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا.ئه‌وه‌یش به‌دوور ده‌زانین ئه‌مریكا هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك بداته ئیسرائیل یاخو سعودیه”.
جگه‌له‌وه‌ش گوتی: ” سه‌باره‌ت به‌چه‌ند پرسێك گفتوگۆ ده‌كه‌ین، له‌وانه پرسی فرۆشتنی چه‌ك، به‌ڵام به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم هه‌مان گفتوگۆمان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ش نه‌بوایه”.
بۆیه به‌متمانه‌وه ده‌ڵێت: ” هیچ پێشنیارێكی گه‌وره‌مان بۆ سعودیه‌كان یان بۆ ئیسرائیلییه‌كان پێ نیه”.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت “ئاشتۆن كارته‌ر” سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له :سعودیه، ئیسرائیل، ئه‌رده‌ن بكات. هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌شته‌كه‌ی ناوبراو عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
باسنيوز