ئەمەریکا؛ له ترسی ئاگر خەڵک ئۆتۆمبێلەکانیان جێ‌هێشت و رایانکرد

ئەمەریکا؛ له ترسی ئاگر خەڵک ئۆتۆمبێلەکانیان جێ‌هێشت و رایانکرد
دوای گەیشتنی ئاگری دارستانەکانی کالیفۆڕنیا له ئەمەریکا بۆ ئۆتۆبانێکی پڕهاتوچۆ، خەڵک ئۆتۆمبێلەکانیان جێ‌هێشت و رایانکرد.

لەم ئاگرەدا دەیان ئۆتۆمبێل له ئۆتۆبانی نێوان "لۆنس ئەنجلس" و "لاس ڤێگاس" سووتان. ئەم ئاگره له کاتی پشووی کۆتایی هەفته و له کاتێکی زۆر قەرەباڵغدا رووی دا.

چەند وێنەیەک که له ئاسمانەوه گیراوه، پێشان دەدات که خەڵک رادەکەن و بۆ رووبەڕوو بوونەوەی دووکەڵ، دەموچاوی خۆیان داپۆشیوه.
چەند هێڵێکی ئەم ئۆتۆبانه داخراوه و چەندین کیلۆمەتر ئۆتۆمبێل بەدووی یەکدا راوەستاون. ئاگرکوژێنەوەکان داوایان له خەڵک کردووه سویچەکانیان لەناو ئۆتۆمبێل جێ‌بهێڵن بۆ ئەوەی دوای کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکه، لەوێ لایان ببەن.

له دارستانەکانی کالیفۆڕنیا زۆر جار ئاگر دەکەوێتەوه، بەڵام لەم چوار ساڵەی رابردوو بەهۆی وشکەساڵی ئاگرکەوتنەوه زیادتر بووه.
Top