سعوودیا زیاتر له چوارسەد کەسی به تۆمەتی پەیوەندییان به داعش دەستگیر کرد

سعوودیا زیاتر له چوارسەد کەسی به تۆمەتی پەیوەندییان به داعش دەستگیر کرد
عەرەبستانی سعوودی رایگەیاند، ٤٣١کەسی له ئەندامانی گروپێکی سەر به داعش دەستگیر کردووه.

وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعوودی له بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووه: دەستگیرکراوان بەنیاز بوونه کۆمەڵێک کردەی تیرۆریستی دژی مزگەوتەکان، هێزەکانی ئەمنی و شوێنه دیپلۆماسییەکان ئەنجام بدەن.

له بەیاننامەکەدا هاتووه: هەموو دەستگیرکراوەکان له چەند هەفتەی رابردوو دەستبەسەر کراون و زۆربەیان خەڵکی سعوودیان، بەڵام هەندێک کەسی بیانیشیان تێدایه.

وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان دەڵێت: لەناو دەستگیرکراون، تاوانبارانی هێرشه تیرۆریستییەکەی سەر مزگەوتی شیعەکان له ناوچەەی "قەتیف"یشی تێدایه.
Top