ئاکپارتی سەردانی هەدەپەی کرد بۆ جەژنە پیرۆزە

ئاکپارتی سەردانی هەدەپەی کرد بۆ جەژنە پیرۆزە
سەردان و جەژنە پیرۆزەی لایەنەکانی سیاسی تورکیا لە جەژنی رەمەزاندا بەردەوامیان هەیە و لەو چوارچێوەیەدا، پەرلەمانتارانی ئاکپارتی لەسەر شاری ئیستانبوڵ ئەرۆل کایا و مەحمود سامی مالی، تولای سەلام ئۆغڵو سەردانی پارتی دیموکراتی گەلان-یان کرد.

شاندی ئاکپارتی لەلایەن پەرلەمانتارانی هەدەپە نورسەل ئایدۆغان و چەند بەرپرسێکی تری هەپەوە پێشوازیان لێکرا و باسیان لە رەوشی پڕۆسەی چارەسەری و رووداوە مێژووییەکانی تورکیا بیرهێنرانەوە.

پەرلەمانتاری ئاکپارتی کایا ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا لەماوەی ساڵانی ١٩٨٤ەوە بە قۆناغێکی تاریکدا تێپەڕی کردووە کە بەهۆیەوە نزیکەی ٤٠ هەزار کەس گیانی لەدەست داو ١٧ هەزاریان بکوژەکانیان نادیارن. ئەو پەرلەمانتارەی ئاکپارتی ئاماژەی بەوە دا کە لەسەردەمی دەسەڵاتی ئاکپارتیدا تورکیا ئەو قۆناغی تێپەڕ بووە. ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئێستا لەسەردەمی قۆناغی ئاکپارتیدا هەوڵی تەواو دراوە بۆ بنیات نانەوەی ناوچەکە و زیادکردنی ئازادییەکان و گەشەسەندنی ناوچەکە. هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە بنیات نانی تورکیایەکی ئازاد ئەرکی هەموو لایەکە.

لای خۆیەوە پەرلەمانتاری هەدەپە لەسەر شاری دیاربەکر ئاماژەی بەوەدا کە ماوەی ٢٥ ساڵە خوازیاری جەژنێکن کە بەئاشتی و دیموکراسی پێکەوە هەموویان بەڕێی بکەن و راشیگەیاند کە ئەوان ئیتر خوازیارن ئاشتی باڵ بەسەر تورکیادا بکێشێت و باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی 7ی حوزەیران کرد کە پەیامێکی گرنگی خەڵک بوو بۆ ئاشتی و دیموکراسی.

ئایدۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لە تورکیا ئاشتی بەقەد نان و ئاو گرنگە و باسی لە گرنگی بەدیموکراتیزەبوونی تورکیا کرد کە دەبێت هەموو پارتەکان ئەرکەکانی خۆیان لەو بارەیەوە جێبەجێ بکەن.





























AA
Top