فڕۆكە بەریتانییەكان بەشداری بۆردومان داعش دەكەن

فڕۆكە بەریتانییەكان بەشداری بۆردومان داعش دەكەن
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای بریتانیا لەگەڵ هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بۆردومانی تیرۆرستانی داعش لەسەر خاكی سوریا دەكەن.

دوای ئەوەی لە ساڵی دوو هەزار و سێی ڕابردوو پەرلەمانی بریتانیا دەنگی لەسەر بەشداریكردنی سوپای وڵاتەكەی دا، سوپای بریتانیا هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ ئەو هاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتییە ڕاگەیاند كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

تاوەكو ئێستاش ژمارەیەك لە فڕۆكەوانانی سوپای بریتانیا لەگەڵ سوپاكانی ئەمریكا و كەنەدا و فەڕەنسا كار و هەماهەنگی دەكەن بۆ پڕۆسەی لێدان و بۆردومانی تیرۆرستانی داعش .
Top