قیرقیزستان هەواڵی كوژرانی 6 چەكداری داعشی راگەیاند

قیرقیزستان هەواڵی كوژرانی 6 چەكداری داعشی راگەیاند
بەرپرسيَكی ئەمنی قیرقیزستان رایگەیاند كە شەش چەكداری داعش رۆژی هەینی لەلایەن هيَزە ئەمنییەكانی وڵاتەكەیەوە كوژراون.

لەلایەن خۆیەوە وتەبيَژی پۆلیسی ئەمنی قیرقیزستانیش رایگەیاند كە جیا لەو شەش كەسە رۆژی پيَنجشەممە لە ئۆپەراسیۆنيَكدا حەوت ئەندامی دیكەی ئەو ريَكخراوەیان دەستگیر كردووە.

وتەبيَژی پۆلیسی ئەمنی قیرقیزستان ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو حەوت كەسە بەنیاز بوون لەكاتی نويَژی جەژنی رەمەزان هيَرش بكەنە سەر گۆرِەپانی سەرەكی بیشكەكی پایتەخت و هەروەها بنكەیەكی هيَزی ئاسمانی رووسیا لە ناوچەی كانت.

شایەنی باسە كە تا ئيَستا داعش كردەوەی تیرۆریستی لە قیرقیزستان ئەنجام نەدابوو، ئەوەش یەكەم هەوڵی لەو چەشنەی ريَكخراوی تیرۆریستی داعش بوو، بەڵام بە گويَرەی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی ئەم وڵاتە نزیكەی سيَسەد و پەنجا هاوڵاتی قیرقیزستان بۆ چوونە پاڵ داعش رۆیشتوونەتە سووریا
Top