وه‌زیرى ناوخۆی فه‌ره‌نسا: ژماره‌یه‌ك هێرش پوچه‌ڵ كرانه‌وه و چوار كه‌سیش ده‌ستگیر كران
له‌و باره‌وه وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا بێرنار كازنۆڤ ڕایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كان پووچه‌ڵ كردۆته‌وه و هه‌روه‌ها چوار كه‌سیشیان ده‌ستگیركردووه كه په‌یوه‌ندیان به به‌ندكراوه تونده‌ڕه‌وه‌كانه‌وه هه‌یه.
وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا گووتیشى ته‌مه‌نى ده‌ستگیركراوه‌كان له نێوان شازده بۆ 23 ساڵدایه و له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ى جیاجیاى فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیر كراون و یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كانیش پێشتر سه‌رباز بووه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا له كاتێكدایه، كه ئه‌و وڵاته ماوه‌یه‌كه حاڵه‌تى هۆشدارى ڕاگه‌یاندووه، به تایبه‌تیش دواى هێرشه‌كانى مانگى یه‌نایه‌رى ڕابردوو.