ئۆباما: بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌ى سوریا پێویسته ئێران و ڕووسیا و توركیا له دانووستانه‌كاندا به‌شدار بن
ئۆباما جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ئێران له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سووریا هه‌ماهه‌نگ بێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌ى سووریا بكه‌ین، پێویسته له نێوان وڵاته زلهێزه‌كان ڕێككه‌وتنێكى گه‌وره سه‌باره‌ت به سووریا ئه‌نجام بدرێت و ئه‌مه‌ش له مه‌یدانى شه‌ڕ ئه‌نجام نادرێت، ئۆباما به دووریشى زانى ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به شه‌ڕى دژى داعش بكرێت.