خامه‌نه‌یى: پێویسته ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى به ووردى پشكنینى بۆ بكرێت
ئه‌م هۆشداریه‌ى عه‌لى خامنه‌ئى ڕێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى له كاتێكدایه كه حه‌سه‌ن ڕووحانى سه‌رۆكى وڵات و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه ستایشى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان كردووه. خامه‌نه‌ئى له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى ڕووحانى كردووه، ڕایگه‌یاندووه كه ڕێككه‌وتنه‌كه گرنگه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌قى ڕێككه‌وتنه‌كه به وردى چاودێرى بۆ بكرێت و نابێت لایه‌نى به‌رانبه‌ر پێشێلى ڕێككه‌وتنه‌كه بكات.
ئه‌وه‌شى باسكردووه كه هه‌ندێ لایه‌نى نێو گروپى پێنج كۆ یه‌ك جێگه‌ى متمانه نین، بۆیه ده‌بێت ئێران له‌و باره‌وه هۆشدارى هه‌بێت.