دیداری داودئۆغلو لەگەڵ ھەدەپە

دیداری داودئۆغلو لەگەڵ ھەدەپە
لە چوارچێوەی پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی بۆ حکوومەتی نوێی تورکیا، سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، ئەحمەد داودئۆغلو لەگەڵ ھەردوو ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ کۆبووەوە.

ھاوکات کۆبوونەوەکە لە ناوەندی گشتی ھەدەپە دەستیپێکرد و تێدا جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا یاڵچن ئاکدۆغان، وەزیری ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و خۆراک مەھدی ئەکار، وەزیری پێشووی ناوخۆی تورکیا ئەفکان ئالان، پەرلەمانتاری ئادی یەمان لەسەر لیستی ئاک پارتی عەدنان بۆینوقەرە، پەرلەمانتاری ئەررزەروم، زەھرا تاشکەسانلی ئۆغلو لە کۆبونەوەکە یاوەری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، ئەحمەد داودئۆغلو دەکەن.

داودئۆغلو لەگەڵ گەیشتنی بۆ بارەگای ھەدەپە، لە لایەن ھەردوو سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو پارتە، ئیدریس باڵوکان و پەروین بوڵدان ھەروەھا پەرلەمانتاری ئەنقەرە لەسەر لیستی ھەدەپە، سری سورەیا ئۆندەر پێشوازی لێکرا.

کۆبوونەوەکەی ھەردوو لایەن سەعاتی ١١ی ئەمڕۆ دوور لە چاوی کامێراکان دەستیپێکرد.

ھاوکات لە لایەنی ھەدەپە ئیدریس باڵوکان و پەروین بوڵدان ھەروەھا سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ھەدەپە زەینەب کارەمان بەشداری کۆبوونەوەکە بەشداربوون.































AA

Top