داودئۆغڵو: "بۆ ھاوپەیمانی ھیچ مەرجێكی پێشوەختەمان نییە"

داودئۆغڵو:
سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان راسپێردراوی سەركۆماری توركیا بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێ ھاوپەیمانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو ئێوارەی دوێنێ لەمیانی چالاكییەكی خوانی بەرەبانگ دا وتارێكی پێشكەش كرد.

ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "بۆ پێكھێنانی حكوومەت ئامادەین قسە لەسەر سەرجەم بنەما سەرەكییەكان و ناوەڕۆکەکەی بكەین. پێم باشە سەرجەم ئەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە پێكھێنانی حكوومەتەوە نییە لە دەرەوەی گفتوگۆكاندا بگیرێت. بە تایبەتیش لە پۆستی سەركۆماری. لە دەرەوەی ئەو گفتوگۆیانە بە نیەتێكی پاك لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشین. ئینشاڵڵا ئەنجامێكی باش بە دەست دەھێنین".

سەرۆكوزیرانی توركیا ئاماژەی بە رەوشی سیاسی سووریا كرد و گوتی: "ئەگەر پێنج ساڵ لەمەوبەر كاربەدەستەكانی دەوڵەت، پیاو كارەكان و رۆناكبیرەكانی سووریا شان بە شانی یەكتر ھەڵوێستێكیان بنواندبایە كە بگونجابایە لەگەڵ كەرامەتی مرۆڤایەتی ئەمڕۆ دیمەشق و حەلەب لەو دوخەدا نەدەبوون. ھەروەھا لە عێراق ئەگەر سەرجەم پێكھاتەكانی ئەو وڵاتە لە سوننە، شیعە، عەرەب، توركمان و كورد دەستیان لە نێو دەستی یەكدا دانابووایە ئەمڕۆ رێكخراوێكی وەكو داعش بە ئارەزووی خۆی لەو وڵاتە نە دەسوڕایەوە، یان ھەندێك لانەی شیعە گڕی شەڕی سوننە و شیعەیان وا بەو شێوەیە كوڵ نەدەكردەوە".
































AA
Top