هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى 27 هێرشی دیكه‌ى ئاسمانیى كرده سه‌ر داعش
به پێى به‌یاننامه‌كه، شازده هێرش له سوریا و یازده هێرشیش له عێراق ئه‌نجام دراون كه له سوریا، مۆڵگه و یه‌كه‌ى ته‌كتیكیى داعش له حه‌سه‌كه و ره‌قه و حه‌له‌ب و كۆبانی كراونه‌ته ئامانج .
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه فرۆكه‌یه‌كی رژێمی سوریاش هێرشێكی بۆ سه‌ر داعش ره‌قه ئه‌نجامداوه به‌ڵام هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك نه‌بووه له نێوان رژێمى سوریا و هاوپه‌یمانان . له عێراقیش فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه و یه‌كه‌ى ته‌كیتكى داعش له حه‌ویجه و بێجی و فه‌لوجه و حه‌بانییه و مه‌خمور و رومادی و شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌ر .