ئافره‌تێكی ئیماراتی به‌ تاوانى كوشتنی مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی، له‌سێداره‌ درا

ئافره‌تێكی ئیماراتی به‌ تاوانى كوشتنی مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی، له‌سێداره‌ درا
ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات بڵاویكرده‌وه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكی ئیماراتی له‌ سێداره‌درا به‌ تاوانى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2014 مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كوشتووه‌.

دادگای ئیمارات حوكمی له‌ سێداره‌دانی به‌ سه‌ر ئالا به‌در عه‌بدوللا هاشمی ته‌مه‌ن 31 ساڵدا سه‌پاند كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ئه‌بۆلیا ره‌یان كوشتووه‌ كه‌ دایكى دوو منداڵى دوانه‌یه‌وه‌ و ته‌مه‌نیان 11 ساڵانن .

كوشتنى مامۆستا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی بازرگانی له‌ ئه‌بوزه‌بی روویدا، هاوكات ئافره‌ته‌ ئیماراتییه‌كه‌ هه‌وڵی كوشتنی پزیشكێكیشى دابوو كه‌ ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكی بوو .
Top