بوله‌ند ئارنچ: پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی توركیا ده‌ستی پێكردووه
ئارنچ گوتی: هه‌ڵبژاردنی حه‌وتی حوزه‌یران تێپه‌ڕ بوو و له مانیسا توانراوه چوار په‌رله‌مانتار ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێن به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت ئێمه ده‌مانه‌ویست له مانیسا ئاكپارتی پێنج په‌رله‌مانتاری هه‌بێت و زۆر هیوای ئه‌وه‌مان خواست كه پێنجه‌مین كاندیدی ئاكپارتیش بچێته په‌رله‌مانه‌وه به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و ئاواته خوازم كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن كه ئه‌نجام ده‌درێت ببێته مایه‌ی خێر و سه‌ركه‌وتنێكی باش.
ئارنچ له وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ده‌ڵێن بۆ حكوومه‌ت پێك ناهێنرێت گوتی: له‌م كاته ساتانه‌دا چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵ بۆ تۆمه‌تبار كردنی ئێمه بۆ پێك نه‌هێنانی حكوومه‌ت ده‌ده‌ن، ئه‌مانه هیچ شاره‌زایی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی نین یا ئه‌گه‌ریش شاره‌زای ده‌ستوورن ئه‌وا نایانه‌وێت به بیری خۆیان بهێننه‌وه.
به گوێره‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی هه‌ر چه‌ند كۆتایی به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هاتبێت به‌ڵام تا ئه‌و كاته به فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا نه‌كرێت حكوومه‌ت پێك ناهێنرێت و تا ئه‌و كاته‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دانه‌مه‌زرێت ده‌ست به هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ناكرێت و ئه‌م پڕۆسه‌یه تازه كۆتایی پێهاتووه.