مایكل هایدن: له‌ چه‌ند ساڵێكی كه‌می دیكه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ سوریا و عێراق له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نامێنن

مایكل هایدن: له‌ چه‌ند ساڵێكی كه‌می دیكه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ سوریا و عێراق له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نامێنن
مایكل هایدن به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی اۆڤی جارۆی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند كه‌ له‌منزیكانه‌ واتا له‌ چه‌ند ساڵێكی كه‌می دیكه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ سوریا و عێراق له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نامێنن و نیشتیمانی عه‌ره‌بیش له‌ 22 وڵاته‌وه‌ ده‌بێت به‌ 20 وڵات .

هایدن له‌ لێدوانه‌كه‌ی ئاماژه‌یدا كه‌ رێككه‌وتنی سایكس بیكۆ كه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا واژوویان كرد ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی نه‌بوو له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا و ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ناكۆكی و ئه‌م ناكۆكییه‌ش تا 30 ساڵی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئێستا رووبه‌رووی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ده‌جه‌نگن ، هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكان له‌ ناوچه‌كه‌ و داوای كرد هه‌رچی زووه‌ پێویسته‌ پڕ چه‌ك بكرێن .
Top