خامنه‌یی: به گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كان خه‌بات له دژی ئه‌مریكا كۆتایی نایه‌ت
خولی كۆتایی گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی پێنج كۆ یه‌ك به‌رده‌وامه‌و به درێژایی دوێنێ، دانوستانكاران به‌رده‌وام بوون له كۆبوونه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، چه‌ندجار له‌گه‌ڵ جۆن كیری كۆبوه‌وه‌و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی پێنج كۆیه‌كیش به‌بێ ئێران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند: له‌ئێستادا هه‌موو شتێك له‌سه‌ر مێز ئاماده‌یه‌و ساته‌وه‌ختی بڕیاری كۆتایی هاتوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی له‌وتارێكدا رایگه‌یاند: گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كان، نابنه هۆی كۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ئه‌وان له دژی ئه‌مریكا‌و زلهێزانی خۆرئاوا.
خامنه‌یی، ئه‌مریكاشی به‌سه‌رچاوه‌ی خۆبه‌گه‌وره‌زانینی جیهانی وه‌سفكردو داوای له خه‌ڵكی ئێران كرد، خۆیان بۆ درێژه‌دان به خه‌بات له‌دژی زلهێزانی خۆرئاوا‌و له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریكا ئاماده بكه‌ن.
knnc