ئه‌نتۆنی بلینكن: له 9 مانگ دا 10 هه‌زار چه‌كداری داعش كوژراون
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر داعش له سوریا و عێراق؛ زیاتر له 10 هه‌زار چه‌كداری داعش كوژراون كه له نێویان دا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه هه‌ن.
دوێنێ له پاریس كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش ده‌ستیپێكرد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساش راگه‌یه‌نراوێكى له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه . له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی داعش، كێشه‌ی په‌نابه‌ران كرا، هاوكات لایه‌نه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێك كه پێیان وایه شه‌ڕوپێكدادان ؛ زیان به كه‌لتووری ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. لۆران فابیوس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند كه شه‌ڕى داعش درێژه ده‌كێشێت.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى پاریس له دژى داعش جه‌ختمان له‌سه‌ر سووربوونمان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه كرده‌وه ؛ به‌ڵاًم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌زانین و ده‌بێت دانیشى پێدا بنێین كه شه‌ڕه‌كه درێژه ده‌كێشێت. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه هاوپه‌یمانان له دژى داعش یه‌كگرتوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شه‌ڕى داعش شه‌ڕێكه درێژه‌ى ده‌بێت .