له‌ ده‌ریای ئیجه‌ 428 كۆچبه‌ر رزگار كراون

له‌ ده‌ریای ئیجه‌ 428 كۆچبه‌ر رزگار كراون
هێزه‌كانی ته‌ناهی كه‌نار ده‌ریایی توركیا له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا، چوارسه‌د و بیست و هه‌شت كۆچبه‌ریان رزگار كردووه‌ و یه‌ك قاچاخچیشیان ده‌ستگیر كرد.

پارێگاری ئیزمیر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ سیی ئایار تا یه‌كی حوزه‌یران له‌ شارۆچكه‌ی بۆدرومی سه‌ر به‌ موغلا له‌ پێنج رووداوی جیادا، سێ سه‌د و شازده‌ كه‌س و له‌ ئایدن سێزده‌ و له‌ باڵقه‌سیر په‌نجا و یه‌ك كه‌س و له‌ چه‌شمه‌ چل و هه‌شت كه‌س رزگار كراون و هاوكات كه‌سێكیش به‌تۆمه‌تی قاچاخچێتی مرۆڤه‌كان ده‌ستگیر كراوه‌.

له‌ روونكرده‌نه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ده‌ریای ئیجه‌ له‌ ساڵی دوو هه‌زار و سێزده‌دا له‌ دوو سه‌د و په‌نجا و یه‌ك رووداودا شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و سیی و حه‌وت كۆچبه‌ر رزگار كراون و حه‌فتا و یه‌ك قاچاخچی كۆچبه‌ر ده‌ستگیر كراون.
Top