هاوپه‌یمانان 15 هێرشی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق و سوریا

هاوپه‌یمانان 15 هێرشی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق و سوریا
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، 15 هێرشی‌ ئاسمانی‌ دژ به‌ ‌ چه‌كدارانی‌ تیرۆریستی داعش له‌ عیراق و سوریا، ئه‌نجامدا.

فه‌رمانده‌یی‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ ماوه‌ی‌ بیست و چوار كاتژمێری‌ رابردوودا، پازده‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ عیراق و سوریا.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌، له‌نێوان ئه‌و هێرشانه‌دا یازده‌ هێرشیان له‌ عیراق له‌ نزیك شاره‌كانی‌ رومادی‌ و فه‌للوجه‌ و موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و چوار هێرشه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش له‌ سوریا له‌ نزیك شاری‌ كۆبانێ‌ ئه‌نجامدا.
Top