هیلاری تۆمه‌تباره به كوشتنی كوڕه‌كه‌ی جۆن كینیدی
هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوسه‌ری بیل كلینتۆن، سه‌رۆكی پێشتووتری ئه‌و وڵاته، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی 2008 پاشه‌كشه‌ی بۆ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، جارێكی دیكه خۆی پاڵاوته‌وه، تاوه‌كوو له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌و وڵاته، ببێته كاندیدی دیموكراتییه‌كان بۆ ئه‌و پۆسته. بیل كلینتۆن له ساڵانی 1993 بۆ 2001 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه.
پلانێكی درێژ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
جارێكی بیل كلینتۆن، ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، ڕووداوێك وه‌ك نوكته ده‌گێڕێته‌وه كه ڕۆژێكی له‌گه‌ڵ هیلاری هاوسه‌ری له شه‌قامێكدا ده‌ڕۆن، پێی ده‌ڵێ ئه‌و نانه‌وایه‌ی ده‌یبینی، پێشتر له كۆلێژ دۆستم بووه، كیلینتۆنیش پێی ده‌ڵێ، كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌رده‌اوم بوونایه ئێسته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خانمی یه‌كه‌م بیت، هاوسه‌ری نانه‌وایه‌ك ده‌بوویت. هیلاریش پێی گوت، نه‌خێر ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووینایه، ئێسته ئه‌و كابرایه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بوو. خۆی وه‌ڵامه‌كه‌ی هیلاری ڕێك وایه، بیل كه‌سێكی ئه‌وه‌نده له پێش نه‌بوو له حیزبه‌كه‌ی و تواناشی ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هیلاری هه‌موو پلانێكی داڕشت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ببێت، به‌ڵام دواجار كه بیری كرده‌وه، هێشتا عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووەته ئه‌و قۆناخه‌ی ده‌نگ به ئافره‌تێك بده‌ن بۆ ئه‌و پۆسته، بۆیه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌جێی خۆی خسته پێشه‌وه.
ساڵی 2009 گونجاوترین کاتی هیلاری بوو
هیلاری کلینتۆن (لەدایکبووی 26ی ئۆکتۆبەری 1947) ده‌یزانی دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆتایی دێت، كاندیدێكی دیموكراتی ده‌رناچێت، بۆیه له ڕكابه‌ری جۆرج ده‌بڵیو بۆش، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به‌شداری نه‌كرد. به‌پێی پلانی ئه‌و، دوای ماوه‌ی كۆمارییه‌كان، كاتێكی گونجاوه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكێكی ئافره‌ت هه‌ڵبژێرێت، بۆیه له هه‌ڵبژاردنی 2008 بووه به‌هێزترین كاندیدی دیموكراتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام حیزبه‌كه‌ی باراك حسێن ئۆباما-یان هێنایه پێشه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌زموونیشی ئه‌وه‌نده نه‌بوو، دیموكراتییه‌كان له‌نێوان ئه‌وه‌ی به كاندیدكردنی كه‌سێكی ڕه‌شپێست یان ئافره‌ت، ڕكابه‌ری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بكه‌ن، یه‌كه‌میان هه‌ڵبژارد، زانییان كاتی ئه‌وه‌یه سۆزی ڕه‌شتپێسته‌كان ڕابكێشن و ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ش له كاندیدێكی ئافره‌ت به‌هێزتره.
كوڕه‌كه‌ی جۆن كه‌نه‌دی بۆ كوشت؟
به‌پێی ڕاپۆرتێكی دۆكیۆمێنتاری كه ساڵانی نه‌وه‌ت ناشناڵ جوگرافیك ئاماده‌ی كردووه، گومانی به‌هێز ده‌خاته سه‌ر هیلاری كلینتۆن، سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی جۆن ڤیتزجیراڵد كینیدی، كوڕی جۆن كینیدی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه له 22ی نۆڤه‌مبه‌ری 1963 له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوژرا.
كینیدی كوڕ، له ساڵی 1999 به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له فڕۆكه‌كه‌ی كه خۆی لێی ده‌خوڕی، فڕۆكه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و خۆی و خوشكێكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی کۆکراونەتەوە، هیلاری ده‌ستی هه‌بووه له دروستكردنی كێشه بۆ فڕۆكه‌كه‌ی، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بووه كه هیلاری پلانی داڕشتووه كه ساڵی 2008 خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كوڕه‌ی جۆن كینیدی بمێنێت كه له‌ناو خه‌ڵكی و حیزبه‌كه‌ی خۆشه‌ویست بووه و ناوی باوكیشی كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت، ڕێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م پلانه‌كانیدا. ته‌نانه‌ت له دانیشتنێكدا هه‌ردووكیان باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه له‌و ساڵه‌دا كامیان ئه‌و گره‌وه ده‌به‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه هیلاری كلینتۆن خۆی كاندید كرده‌وه بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2016 ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌م ئه‌گه‌ر و تۆمه‌تانه، جارێكی دیكه دروستبوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و ساخ بێته‌وه به‌سه‌ر هیلاری، ئه‌وا چه‌نسی ئه‌وه‌ی نابێت خۆی كاندید بكات.
ئێستا هیلاری ململانێیه‌كی لاواز ده‌كات
دوای ئه‌و شكستانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی باراك ئۆباما له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستی هێنا و له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا شه‌ڕی گه‌وره له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان دروستبوو، به‌هۆشیوه هێزی ڕووسیا له ته‌رازووه‌كه به‌رز بووه‌وه و ئێران په‌لكه‌شی زیاتری كرد و ئه‌وروپا بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌وڵی خۆ دوورخستنه‌وه‌یان دا له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ری ده‌رچوونه‌وه‌ی كاندیدێكی دیموكراتی بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا لاوازه. به‌پێی مێژووی ئه‌و وڵاته‌ش، دوو سه‌رۆكی نێو یه‌ك حیزب له‌سه‌ر یه‌ك، ئه‌سته‌مه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن.
باسنيوز