سعودیە داوای ئێرانی بۆ ڕاگرتنی هیرشەکانی بۆ سەر یەمەن ڕەتکردەوە
سعود ئەلفەیسەڵ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەڕانسە کە سەردانی ریازی کردووە گووتی: " ئێران بە چ پاساوێک داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێمە بۆ سەر یەمەن دەکات؟... ئێمە بۆ پشتیوانی لە دەوڵەتی یەمەن چووین، دەسەڵاتی کاروباری یەمەنیش لە بەردەست ئێراندا نییە."
عەڕەبستانی سعودی، ئێران بە پاڵپشتی لە حوسییەکانی یەمەن تۆمەتبار دەکات کە لە چەند مانگی ڕابردوو دا چەند بەشیان لە خاکی ئەو ووڵاتە خستۆتە ژێر دەستی خۆیان.
هەفتەی ڕابردوو، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بە تووندی ڕەخنەی لە کاربەدەستانی سعودیە گرت و هێرشەکانی سعودیەی بۆ سەر یەمەن بە " جنایەت و کۆمەڵکوژی" لە قەڵەمدا.