ئۆباما: پشتی هیلاری دەگرم و، دەیشبێتە سەرۆکێکی ناوازە

ئۆباما: پشتی هیلاری دەگرم و، دەیشبێتە سەرۆکێکی ناوازە
ڕۆژی شەممە ڕۆژێك پێش ئەوەی هیلاری كلینتۆن خۆی بۆ سەرۆكایەتیکردنی ئەمەریكا بەربژار بكات، (ئۆباما) رایگەیاند کە پشتی هیلاری دەگرێ و، سەرۆکێکی دەگمەنیش دەبێت.
ڕۆژنامەی گاردیان تیشكی خستووەتە سەر گوتەكانی سەرۆكی ئەمریكا لە شاری پاناما دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی دادێی ئەمەریکا؛ لەوێ ئۆباما و (ڕائول كاسترۆ) سەرۆكی كووبا یەکیان گرتەوە، دیارە ئەمریکا و کووبا 50 ساڵە نێوانیان نەبوو.
(باراك ئۆباما) دەربارەی كلینتۆن گوتی: "هاوڕێ 'هیلاری' سەرەئافرەتێکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە؛ وەزیری دەرەوە بووە لە یەكەم خولی سەرۆكایەتیمدا و، كاندیدێكی سەرەسەخت بووە لە ساڵی 2008ـدا. چاک دەزانم دەبێتە سەرۆکێکی هەڵکەوتە."
لە كاتی پرسیارێكی ڕۆژنامەنووسان لە (ئۆباما) دەربارەی سیاسەتی دەرەوەی كلینتۆنیش گوتی، "شتێك كە دەتوانم بڵێم ئەوەیە، ئەو كەسێكە دەتوانێت خۆی زۆر بە باشی ئامادە بكات بۆ هەر گفتوگۆیەك و مشتومڕێک دەربارەی سیاسەتی دەرەوە و، تۆماری شوێن پێكانی لە سیاسەتی ناوخۆدا بە بڕوای من ئەوەیە كە گرنگی دەدات بە كاری خێزانەكان."
(ئۆباما) گوتیشی، ئەگەر ئەو بڕیاری خۆبەبژارکردن بدات و ڕایبگەیەنێت ئەو كاتە پەیامێكی گرنگی دەبێـت تا بیگەیێنێت.
Top