به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گوله هاوه‌نێك 3 سه‌ربازى سعودیه كوژران
شایانی باسه سعودییه و نۆ وڵاتی دیكه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ئاسمانیان دژ به حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستی گه‌راندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادی ، تا ئێستاش به‌پێی به‌یاننامه‌كانی سعودییه میلیشیا حوسییه‌كان ژماره‌ی كوژراوانیان له پێنج سه‌د كوژراو تێپه‌ریوه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌سیرى گووته‌بێژى هاوپه‌یمانییه‌تى عه‌ره‌ب به سه‌رپه‌رشتى سعوودییه له شه‌ڕى دژى حوسییه‌كان رایگه‌یاند: كه له ده‌ستپێكى هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن؛ زیاتر له هه‌زارو دووسه‌د هێرشى ئاسمانى له یه‌مه‌ن ئه‌نجام دراوه. به پێى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز؛ عه‌سیرى رایگه‌یاند: كه ئێمه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ست دایه كه ده‌یسه‌لمێنێت ئێران و حزبوڵڵا؛ مه‌شق و راهێنان به چه‌كداره حوسییه‌كان ده‌كه‌ن.