داهاتی ساڵانه‌ی خێزانی ئۆباما ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌ماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، داهاتی ساڵی 2014ی هه‌ریه‌ك له باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا و میشێل ئۆبامای هاوسه‌ری ئاشكرا كرا كه 447 هه‌زار و 383 دۆلار بووه، به‌پێی ئه‌وه‌ش ئه‌و خێزانه له ساڵی 2014دا 477 هه‌زار 388 دۆلاریان قازانج كردووه. هاوكات خانه‌واده‌ی ئۆباما بڕی 93 هه‌زار و 362 دۆلار باجی داهاتیان داوه.
ئۆباما، زۆرترین داهات له مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستی ده‌كه‌وێت كه ساڵانه 400 هه‌زار دۆلاره. گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌و خێزانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی موچه‌ی ئۆباما، فرۆشی ئه‌و دوو كتێبه‌یه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما له ساڵانی 1995 و 2006 نوسیوویه‌تی، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو ئه‌و داهاته‌ی كه ئۆباما به‌هۆی كتێبه‌كانی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ساڵانه روو له كه‌می ده‌كات.
خێزانی ئۆباما ساڵی رابردوو تێكڕا به‌بڕی 70 هه‌زار و 712 دۆلار كۆمه‌كیان پێشكه‌ش به 33 رێكخراو كردووه.
له كاتێكدا خێزانی ئۆباما له ساڵی 2012دا 662 هه‌زار دۆلاریان ده‌ست كه‌وتووه، له 2013دا 503 هه‌زار دۆلار داهاتیان هه‌بووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما، به‌رزترین داهاتی له سه‌رده‌می هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو له 2009دا كه ئه‌و ساڵه به‌هۆی فرۆشی كتێبه‌كانی و خه‌ڵاتی نۆبڵه‌وه بڕی 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار داهاتیان هه‌بووه.