رژێمى سووریا شاری حه‌له‌بی بۆردومان كرد‌و ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون
چالاكوانان روونیان كرده‌وه كه هیلیكۆپته‌ره‌كانی رژێم بازاڕێكی میللی‌یان له گه‌ڕه‌كی مه‌عادی له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب بۆردومان كرد‌و له ئاكامدا پتر له بیست كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون .
هاوكات له ئاكامی بۆردومانكردنى گه‌ڕه‌كی خالدیه و سلێمانیه و خانووه‌كانی سه‌بیل و گه‌ڕه‌كى شه‌عار و نه‌یره‌ب بیست و دوو كه‌س كوژران .
هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌یفول ده‌وله‌و شێخ لوتفی و گه‌ڕه‌كی بابول مه‌قامیان له شاره‌كه بۆردومان كرد‌و له ئاكامدا ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش كوژران و برینداربوون.
لاى خۆیانه‌وه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى شاره‌كه‌یان بۆردومان كرد كه له‌ژێر كۆنترۆڵى سوپای رژێمدان و لانیكه‌م كه‌مه‌وه هه‌شت كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش بوون به ژێر داروپه‌ردووى ته‌لاره رووخاوه‌كانه‌وه.