جۆن كێرى هۆشداریى دایه ئێران له به‌رامبه‌ر پشتیوانییه‌كانى بۆ حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پاش ئه‌وه دێت، كه ئێران كه‌شتى جه‌نگى ره‌وانه‌ى كه‌نداوى عه‌ده‌ن و گه‌روى بابولمه‌نده‌ب له یه‌مه‌ن كردووه. له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسلام ئابادى پایته‌ختى پاكستان، رایگه‌یاند كه پێویسته ئێران و پاكستان پێكه‌وه كار بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ته‌نگژه‌ى یه‌مه‌ن بكه‌ن. گوتیشی هه‌ردوو وڵات پێویستیان به‌وه‌یه پێكه‌وه له پێناوی دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ته‌نگژه‌ى یه‌مه‌ن پێكه‌وه كار بكه‌ن. زه‌ریف ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه پێویست ناكات گه‌لی یه‌مه‌ن ڕووبه‌ڕووى هێرشی فڕۆكه ببێته‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه مورته‌زا سه‌رمه‌دی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وى ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌یرووت رایگه‌یاند كه ئێران له‌و بڕوادایه كه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ى یه‌مه‌ن لایه‌نه یه‌مه‌نییه‌كان حكوومه‌تێكی یه‌كیه‌تی نیشتمانی پێك بهێنن. گوتیشی ئێران ده‌یه‌وێت بۆ به‌دی هێنانی ئه‌و هه‌نگاوه یارمه‌تی ئه‌و لایه‌نانه بدات. سه‌رمه‌دی دووپاتیشی كرده‌وه كه ئێران داوای ده‌ست به‌جێ راگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ى كردووه كه وڵاتانانی هاوپه‌یمانان به فه‌رمانده‌یی سعوودییه ده‌ستیان پێ كردووه.