یه‌كێتى ئه‌ورووپا سزاى نوێى ئابووریی به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاند

یه‌كێتى ئه‌ورووپا سزاى نوێى ئابووریی به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاند
به‌هۆى ده‌ست وه‌ردانه‌كانی روسیا له‌ كاروبارى رۆژهه‌لاتى ئوكراینا، یه‌كێتى ئه‌ورووپا سزاى نوێى ئابووریی به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاند . ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتى ئه‌ورووپا سزاى نوێى ئابووریی به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاند و یه‌كێتیه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و سزایانه‌ هه‌ڵده‌په‌سێرێت ئه‌گه‌ر مۆسكۆ هێزه‌كانى له‌ ئۆكراینا بكێشێته‌وه‌ و پابه‌ندبێت به‌ راگرتنى شه‌ڕ .
گه‌وره‌ دبلۆماتكارێك له‌ یه‌كێتى ئه‌ورووپا به‌ رۆیته‌رزى راگه‌یاند دوێنێ باڵیۆزانى یه‌كێتى ئه‌ورووپا له‌سه‌ر سه‌پاندنى زنجیره‌یه‌ك سزا له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى و كه‌رته‌ ئابوورییه‌كانى رووسیا رێكه‌وتن گووتیشى چاوه‌روانده‌كرێت سبه‌ى ئه‌و سزایان بكه‌ونه‌ واری جێبه‌جێكردن . به‌پێى رۆیته‌رز ژماره‌یه‌ك له‌ به‌نده‌كانى سزا نوێیه‌كانی یه‌كێًتى ئه‌ورووپا ده‌بنه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكانى سه‌ر به‌ ده‌وله‌تى رووسیا له‌ ده‌ست گه‌یشتن به‌ سه‌رمایه‌كانیان له‌ یه‌كێتى ئه‌ورووپا .
هاوكات دبلۆماتكاران رایانگه‌یاند ره‌نكه‌ سزا نوێیه‌كانى ئه‌ورووپا كۆمپانیاى روس نه‌فت و یه‌كه‌كانى كۆمپانیاى گازپرۆمیش بگرێته‌وه‌ . هه‌ر به‌ پێى رۆیته‌رز یه‌كێتى ئه‌ورووپا گه‌شتى كردنى له‌ 24 كه‌سایه‌تى دیكه‌ى رووسى بۆ وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌ورووپا قه‌ده‌غه‌ كرد و پاره‌كانیشى بلۆك كردن
Top