هێرشى ئاسمانى بۆسه‌ر پێگه‌ى چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ لیبیا ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌

هێرشى ئاسمانى بۆسه‌ر پێگه‌ى چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ لیبیا ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌
له‌ لیبیا هێرشى ئاسمانى بۆسه‌ر پێگه‌ى چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى لیبیا رایگه‌یاند شه‌وى رابردوو له‌ ئه‌نجامى هێرشى ئاسمانى فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كان بۆسه‌ر پێگه‌ى چه‌كدارانى ئه‌نسار شه‌ریعه‌ و ئه‌نجومه‌نى شوراى شۆرشگێڕان له‌به‌نغازى ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى راگه‌یاند ئه‌و هێرشه‌ى شه‌وى رابردوو به‌توندترین هێرش داده‌ندرێت له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕوپێكدادانى نێوان سوپاى نیشتیمانى لیبیا به‌سه‌رۆكایه‌تى لیواى خانه‌نشینكراو خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر و گروپه‌ چه‌كداره‌كان.
Top