ئۆباما هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

ئۆباما هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات
سه‌رۆك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئیدانه‌ی‌ كوشتنی‌ دووه‌م رۆژنامه‌نووسی‌ ئه‌مریكی‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ داعش ده‌كات و رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستیان له‌ بكوژانی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌گات.


شه‌وی‌ رابردوو رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا رۆژنامەنوسی ئەمریكی ستیڤن سۆتلۆف سەردەبڕدرێت.

ئه‌مڕۆ باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا له‌ ئیستۆنیا ئیدانه‌ی‌ كوشتنی‌ دووه‌م رۆژنامه‌نووسی‌ ئه‌مریكی‌ ستیڤن سۆتلۆفی‌ كرد.

باراك ئۆباما وتی‌: "یاسا رێڕه‌وی‌ خۆی‌ ده‌گرێت و ده‌ستمان ده‌گاته‌ بكوژانی‌ سۆتلۆف".
سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ مل بۆ تیرۆر نادات، وتیشی‌: "داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ راسته‌قینه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌".

سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ شه‌ڕ دژی‌ داعش كاتێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت.
لێدوانه‌كه‌ی‌ باراك ئۆباما دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ كوشتنی‌ دووه‌م رۆژنامه‌نووسی‌ ئه‌مریكی راگه‌یاند كه‌ لای‌ ئه‌و رێكخراوه‌ به‌بارمته‌گیرابوو.







خه‌ندان
Top