جێگری پێشووی سەرۆككۆماری ئێران سزادرا

گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران جەختیكردەوە "بەهۆی ئەوەی ئەو بڕیارەی دادگا هێشتا لەلایەن دادگای پێداچوونەوە یەكلایی نەبووەتەوە، ناتوانێت هیچ وردەكارییەك لەسەر بڕیارەكە بدات".
محەممەد رەزا تۆمەتبارە بە گەندەڵی دۆسیەی بیمەی ئێران لە ساڵی 2009، كە پارەیەكی زۆر لەو بیمەیە دزراوە و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە ناوبراو یەكێكە لە تۆمەتبارە سەرەكییەكانی ئەو دۆسیەیە، بەڵام ئەحمەدی نەژاد كە ئەوكات سەرۆككۆماری ئێران بوو، بە تووندی ئەو تۆمەتانەی رەتدەكردنەوە و نەیدەهێشت لەلایەن دادگاوە دادگایی بكرێت.
رەحیمی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لە شاری قوروەی سەر بە پاریزگای سنە لە داییكبووە، بەڵام بە مەزهەب شیعەیە و سەر بە باڵی تووندڕەوی حكومەتی ئێرانە، كە ماوەیەك نوێنەری شاری سنە بوو لە پەرلەمانی ئێران و چەند ساڵێكیش پارێزگاری پارێزگای سنە بووە.
رووداو