ئه‌ردۆگان داوا له ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ده‌كات په‌له بكات له پێكهێنانی حكومه‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبی داد و گه‌شه پێدان گووتی " به‌پشتیوانی خوا داود ئۆغلۆ راسپێردراوه كه به‌یانی رۆژی پێنج شه‌مه حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت و رۆژی هه‌ینیش كابینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راده‌گه‌یێنێت" .
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له میانه‌ی كۆنگره‌ی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان به‌فه‌رمی به‌سه‌رۆكی حزبی داد‌و گه‌شه پێدان هه‌ڵبژێردرا.
جێگه‌ی باسه له رۆژی 10 ئابی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌رێوه‌چوو كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌رێژه‌ی 52 له‌سه‌د توانی ببێته سه‌رۆك كۆماری توركیا.