وەلید موعەلیم: وڵاتانی دراوسێ پابەندی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش نەبوون

وەزیری دەرەوەی سووریا، جەختی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی و گوتی " هەموو هەوڵێک دژی تیرۆر لە سووریا دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سووریا بێت و سوورین لەسەر هەڵوێستی خۆمان بەرامبەر ئەو لایەنانەی پشتیوانی تیرۆر دەکەن".
موعەلیم نیگەرانی سووریای سەبارەت بە وڵاتانی دراوسێی سووریا پیشاندا و گوتی: "وڵاتانی ئیقلیمی و دراوسێ پابەندی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش نەبوون، ئەگەر وڵاتانی ئیقلیمی پابەندی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش نەبن هیچ کاریگەریی نابێت و بە تەنیا دەبێتە مەرەکەبی سەر کاخەز".
موعەلیم بەتووندی سەرکۆنەی کوشتنی رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکەی کرد و گوتی "سووریا بە بەهێزترین دەربڕین سەرکۆنەی کوشتنی رۆژنامەوانی ئەمریکی جەیمس فولی دەکات"، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوەشکر کە "نابێت دووفاقی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا بکرێت".
رووداو