كۆبوونەوەی یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بەهەرێمی كوردستان

لەكۆتایی كۆبونەوەكە كریستیان بێرگە جێگری بەرپرسی كارووباری یەكێتی ئەوروپا بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكە باسی هاوكاری بەپەلەی كوردستانی باشوورمان كردووە و هەروەها باسمان لەچۆنیەتی بەشداری كردنی یەكێتی ئەوروپا كردووە كەچۆن بەشێوەیەكی فراوانتر هاوكاری ئاوارەكان بكەین.
بێرگە ئاماژەی بەوەش كرد: بەتایبەتی باسمان لە ئاوارەكانی شنگال كردووە كە چۆن بتوانین وابكەین هاوكاری بەپەلە و فراوانتریان پێبگات.
سەبارەت بەهاوكاری سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بیرگە گووتی: لەكۆبونەوەكە باسمان كردووە بەڵام ئەوە پەیوەندی بهبڕیاری یەكەكە ووڵاتەكانی ئەوروپاوه هەیە .
دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ بێرگە كۆبۆتەوە و گووتی " تەركیزمان لەسەر ئەوە كردووە كە هوكاری ئاوارەكان و لێ قەوماوانی شنگال خێراتر و فراوانتر بێت و هەروەها داوای هاوكاری سەربازی پێشمەرگەمان كردووە بۆ ئەوەی شەری تیرۆر بكەن.