"فڕۆكه‌كانی مالیكی ئێرانین نه‌ك ڕووسی"
شایه‌نی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه‌كانی له‌جۆری سیخۆ به ئاسمانی به‌غدادا فڕیون، به‌ر له‌وه‌ش ئاشكرایانكرد كه ئه‌و فڕۆكانه كه ژماره‌یان 5 دانه‌یه له ڕوسیایان كڕیون له پێناو په‌ره‌دان به هێزی ئاسمانی عێراق.
جێی باسه ئه‌و فڕۆكانه كه له‌جۆری (SU-25)ن ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵ به‌سه‌ر به‌كارهێنانیاندا تێپه‌ڕبووه، ته‌نانه‌ت به‌شێك بوون له هێزی ئاسمانی عێراق له‌سه‌رده‌می ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دامدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه گوایه چه‌ك و هێزی ناردبێته عێراق له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی مه‌زارگه شیعیه‌كان، به‌ڵام وه‌ك له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و فڕۆكانه ئاڵای ئێران و دروشمی "پاسه‌وانی شۆڕشی" ئێرانی پێوه‌یه.
هاوكات زۆرێك له چاودێران باوهرشیان وایه كه ئه‌و فڕۆكانه هه‌مان ئه‌وانه بن كه سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشووی عێراق ڕاده‌ستی ئێرانی كردن له ترسی بۆردومانكردن و تێكشكاندنیان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه له جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌مدا، به‌ڵام دواتر ئێران ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و فڕۆكانه بۆ سه‌دام بگێڕێته‌وه به‌بیانووی قه‌ره‌بووی جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو وڵاته و فڕۆكه‌كانی بۆ خۆی هه‌ڵگرت.
خەندان