خۆپییشاندان و توندوتیژی لە میسر برینداربوونی 23 كەسی لێكەوتەوە
لە مباریەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە دوێنێ دوای نوێژی هەینی خۆپییشاندان لە چەند شارێكی میسر لە لایەن لایەنگرانی ئیخوان دەستی پێكرد و لە ئەنجامی شەر ِو پێكدادان و توندوتیژی نێوان لایەنگران و نەیارانی ئیخوان 23كەس برینداربوون. جێی باسە دوێنێ ئاژانسی دەنگوباسی سكای نیوز بڵاویكردەوە كە لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە دەسترێژی گوللە كرایە سەر ئەفسەرێكی پۆلیس لە گەرەكی مەساعید لە شارۆچكەی عەریشی وڵاتی میسر و بەو هۆیەوە ئەفسەركە كوژرا. جێی باسە دوای لەكار لادانی محەمەد مورسی پارێزگای سینا رووبەرووی شەڕ و پێكدادانی چەكدارانی توندرەوەی ئیسلامی و سوپای میسری بۆتە وهو بە هۆیەوە دەیان سەربازی میسری و چەكداری توندڕەوەی ئیسلامی كوژراون.