ئێران: هیچ پەیوەندییەكمان بە رووداوەكانی توركیاوە نییە

ئێران: هیچ پەیوەندییەكمان بە رووداوەكانی توركیاوە نییە
5 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی رۆژی سێ شەممە راگەیاندنەكانی توركیا باسی دەستگیركردنی سیخۆرێكی ئێرانیان لە ئەنقەرە كرد و رایانگەیاند كە ئێران هەوڵی نانەوەی ئاژاوەی داوە، ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە ئێران هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بە رووداوەكانی توركیاوە نییە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردەوە كە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەید عەباس عراقچی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەو تۆمەتانەی كە لە لایەن راگەیاندنەكانی توركیاوە خراونەتە پاڵ ئێران رەت كردۆتەوە و گوتوویەتی: ئێمەیش لە میدیاكانەوە هەواڵی دەستگیركردنی هاووڵاتییەكی ئێرانیمان بیستووە و ئێران بە هیچ شێوەیەك هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بە رووداوەكانی توركیاوە نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە رووداوەكانی توركیا كێشەی ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە و كەس بۆ نییە دەستوەردانی لە كاروباری وڵاتانی دراوسێ خۆی بكات و هیوادارین كە حكوومەتی توركیا بتوانێت بە خێرایی بارودۆخەكە ئارام بكاتەوە.
Top