خۆپیشاندەرانی ئەنقەرە ویستیان پەلەماری كۆشكی سەرۆك كۆمار بدەن
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی توركی بڵاویكردۆتەوە كە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە زیاتر لە هەزار كەس لە مەیدانی قزڵئای شاری ئەنقەرە بە مەبەستی پشتگیری كردن لە خۆپیشاندانەكانی ئەستەنبۆڵ دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و رووبەرووی دەستوەردانی پۆلیس بوونەتەوە.
سەرەتا پۆلیس نەیهێشتووە كە خۆپیشاندەرەكان بكەونە نێو مەیدانی قزڵئایەوە بەڵام دوای وەرگرتنی رێوەشوێنی ئەمنی توند لە دەردەوری پارلەمەن و ئەنجومەنی وەزیراندا پۆلیس مۆڵەتی بە خۆپیشاندەران داوە كە بچنە نێو مەیدانی قزڵئایەوە.
دوای ماویەك لە مانەوە لە قزڵئای ئاراستەی خۆپیشاندانەكان رووی لە كۆشكی سەرۆك كۆماری كردووە و بەر لەوەی خۆپیشاندەرەكان بگەنە كۆشكی سەرۆك كۆماری پۆلیس رووبەروویان بووەتەوە و لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرەكاندا ژمارەیەكی زۆر لە هەر دوولا بریندار بوونە و 6 ئوتوبووسی شارەوانی و 60 ماشینی دیكەیش لە لایەن خۆپیشاندەرەكانەوە سۆتێندراون.