ڕووسیا: ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی سووریا هه‌ردووكیان دۆڕاون
له‌لایه‌ك شهروپێكدادانێكی توند له ناوچه‌ی (مه‌شروع ده‌مر)ی نزیك له كۆشكی كۆماری رویداوه، كه به‌لای شۆرشگێرانه‌وه به ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی داده‌نرێت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سایتی (ئه‌لعه‌ره‌بیه) بڵاوی كرده‌وه كه 200 چه‌كداری سه‌ر به هێزه‌كانی رژێمی سوریا له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له ده‌سه‌لات جیابوونه‌ته‌وه‌و چوونه‌ته ڕیزی شۆرشگێران .
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا (سێرگی لاڤرۆڤ) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهوهنیدا به رۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند كه هیچ لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی سوریا براوه‌ی پێكدادانه‌كانی سوریا نابن و هه‌ردوولایان شكستخواردوون، چونكه هیچ گرفتێك به‌و شێوه‌یه یه‌كلایی نابێته‌وه.
گوتیشی هیچ كات داوامان له (به‌شار ئه‌سه‌د) نه‌كردووه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌لات بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی لهوجۆرهیشمان بدایه هه‌ریه‌ك له روسیا چین ئه‌وا شكستمان ده‌هێنا .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵوێسته‌كانی ڕووسیا له هه‌مبه‌ر ڕژێمی به‌عس گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر بۆیه هه‌ندێك له چاودێرانیش پێییان وایه كه ئهولێدوانانهی دوای روسیا تاراده‌یه‌ك نه‌رمی ده‌نوێنێت و پێده‌چێت هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمه‌كه‌ی سوریاش برواییان به‌روخانی ڕژێمی سوریا هێنابێت.