باشووری دیمه‌شق كه‌وته ده‌ست ئۆپۆزسیۆن
به‌پێی راپۆرتی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه، سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگه‌یاندووه، توانیویانه گه‌ڕه‌كی حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌د له باشووری دیمه‌شق كۆنترۆڵ بكه‌ن و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵی كه‌مپی یه‌رمووك تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی، كه‌وتووه‌ته ده‌ست فه‌له‌ستینییه‌كانی دژی به‌شار ئه‌سه‌د.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاندووه، ئۆپه‌راسیۆنی گشتی بۆ ئازادكردنی پارێزگای حه‌ما ده‌ستی پێكردووه و شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له باكووری شاری حه‌ما، له ئارادایه.
هاوكات، 5 كه‌شتیی سه‌ربازیی رووسیا، به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی سووریا به‌ڕێوه‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌ركی كه‌شتییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی رووس بێت له سووریا.