وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ند وه‌زیری دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌گۆڕدرێن
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست و كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، جۆن كه‌ری، كاندیدی پێشووتری دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، جێگه‌ی هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی ئێستای ئۆباما ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاش رووده‌دات و چاك هیگڵ، سیناتۆری كۆماریخواز، جێگه‌ی لیۆن پانێتا ده‌گرێته‌وه. ده‌گوترێتن كۆماریخوازه‌كان ئاماده‌ن ده‌نگ به‌م گۆڕانكارییانه بده‌ن.
كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م گۆڕانكارییانه، وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكاش ده‌گرێته‌وه و هه‌فته‌ی داهاتوو، به ره‌سمی راده‌گه‌یه‌نرێت.
پێشتر باراك ئۆباما، سوزان رایس، نوێنه‌ری ئێستای ئه‌مه‌ریكای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ك كاندیدی وه‌زیری ده‌ره‌وه راگه‌یاندبوو، به‌ڵام رایس دوای ناڕه‌زایی لیبڕاڵه‌كان، ده‌ستی له كاندیدبوونی خۆی بۆ ئه‌م پۆسته كێشایه‌وه.