خەڵاتی ساخارۆف به‌خشرایه نەسرین ستوده‌و جەعفەر پەناهی
دوێنێ، چوارشه‌ممه (12/ی كانونی یه‌كه‌می/ 2012) له‌میانه‌ی مه‌راسیمێكدا له شاری \""ستراسبۆرگ\"" پەرلەمانی ئەوروپا خه‌ڵاتی ساخارۆفی بۆ ئازادی ئه‌ندێشه و راده‌ربڕینی به‌هه‌ریه‌ك له \""نه‌سرین ستوده و جه‌عفه‌ری په‌ناهی\"" به‌خشی.
خه‌ڵاتی ساخارۆف سالاَنه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه ده‌به‌خشرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی له دژی ده‌مارگیری‌و سه‌ركوتكردن‌و سته‌م كارده‌كه‌ن‌و به‌های ماددی خه‌ڵاته‌كه‌ش به 50 هه‌زار یۆرۆ ده‌خه‌مڵێندرێت.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه سه‌رۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، مارتین شۆڵتیز، و دواتریش، شیرین عیبادی، و كۆستا گاڤراس، وتاریان پێشکەش کرد. پاشان، عیبادی و گاڤراس، به‌نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن \""نه‌سرین ستوده و جه‌عفه‌ر په‌ناهی\""، خه‌ڵاتی ساخارۆف-یان بۆ ئازادی ئه‌ندیشه و راده‌ڕبڕینیان وه‌رگرت.
نه‌سرین ستوده، پارێزه‌رێكی ئێرانیه‌و له ئێستادا به 11 ساڵ به‌ندكردن سزادراوه به تۆمه‌تی \""بانگه‌شه‌كردن دژ به دامه‌زراوه‌ی ئیسلامی\"" و یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ‌و مافی ئافره‌ت.
ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی، جه‌عفه‌ر په‌ناهی،یش پێشتر له ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه چه‌ندین خه‌ڵای جیهانی به‌ده‌ستهێناوه له‌وانه چه‌ند خه‌ڵاتێك له ڤیستیڤاڵه‌كانی \""كان\""و \""ڤینیسا\""و \""به‌رلین\"" 6 ساڵ به‌ندكراوه‌و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ كاركردنی لێقه‌ده‌غه‌كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادوه‌رانی ئێرانی باوه‌ڕیان وایه فیلم‌و سیناریۆ‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی \""هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی\"".
ئه‌ندریه دیمترفیچ ساخارۆف، زانایه‌كی ئه‌تۆمی سۆڤیه‌تییه، له 21ی ئایاری 1921 له مۆسكۆ له‌دایك بووه‌و له 14 ی كانونی یه‌كه‌می 1989 كۆچی دوایی كردووه. له ساڵی 1975 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرتووه به‌هۆی به‌رگریكردنی له مافه‌كانی مرۆڤ‌و قوربانیانی سیاسیه‌ت.
ساخارۆف ئه‌و كه‌سه‌یه كه گه‌نجێتی‌و زانسته‌كه‌ی بۆ دروستكردنی بۆمبی هایدرۆجینی وێرانكه‌ر ته‌رخانكرد، دواتر هه‌ر خۆی بووه یه‌كێك له به‌رهه‌ڵسكاره سه‌ره‌كیه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی، بۆیه ژماره‌یه‌ك له هاورێیانی ناویان نا (پێشه‌وای به‌رهه‌مهێنانی شه‌ر‌و ئاشتی)."