یه‌كێتی ئه‌وروپا له دانپیادانان به‌ئیئتلافی به‌رهه‌ڵسكارانی سوریا نزیكده‌بێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی، رۆیته‌رز، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه رۆژی، دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵكسارانی سوریا كۆبونه‌ته‌وه نزیكبونه‌ته‌وه له دانپیادانانی ته‌واوه‌تی به‌ئیئتیلافی نوێی به‌رهه‌ڵكسارانی سوریا كه دژایه‌تی رژێمه‌كه‌ی سه‌رۆكی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، جیدو فیسته‌رفیله، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، \""ئێستا كاتی گونجاوه بۆ په‌ره‌پێدانی ئیئتیلافی نیشتیمانی سوریا\"" ئاماژه‌شیدا، \""باوه‌رمان وایه هۆكارێكی گرنگ ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی كۆتایی هێنان به‌رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د\"".
پێشتر یه‌كێتی ئه‌وروپا دانپیادانانی به‌ئیئتیلافی نیشتیمانی سوریا دواخست، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی‌و به‌هۆی مه‌ترسییان له بوونی \""ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان\"" له ریزی هێزه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاران، هه‌روه‌ك یه‌كێتیه‌كه داوای له ئیئتیلافه‌كه كرد سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌خۆبگرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی ئه‌وروپا \""كاركردنی له‌گه‌ڵ ئیئتیلافه‌كه‌و پشتیوانیكردنی\"" درێژه‌پێدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارده‌كات بۆ هێنانه‌دی \""جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه جێی متمانه‌ی هه‌موان بێت\""."