ئیسلامییه‌كانی میسر كه‌مپین بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور ده‌كه‌ن
به‌پێی دوا راگه‌یه‌نراوی ده‌ستوریی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری میسر كه دره‌نگانێكی دوێنێ شه‌و شه‌ممه 12/8 بڵاوكرایه‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 12/15 راپرسی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه ده‌ستوره ئه‌نجامده‌درێت كه به‌مدواییانه كۆمه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنی نوسینه‌وه‌ی میسر گه‌ڵاڵه‌یكردوه‌و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه ئیسلامییه‌كان به‌سه‌ریدا باڵاده‌ست بوون.
به‌دوای ئه‌م راگه‌یه‌نراوه ده‌ستورییه نوێیه‌ی مورسیدا، ئه‌مڕۆ له‌سه‌رانسه‌ری كۆماری میسری عه‌ره‌بی پارتی حوڕیه‌و عه‌داله‌ی باڵی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلیمین‌و حیزبی نوری سه‌له‌فی‌و كۆمه‌ڵێك ره‌وت‌و بانگخوازیتری ئیسلامی هه‌ڵمه‌تێكی به‌ربڵاویان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ئه‌م پرۆژه ده‌ستوره ده‌ست پێكرد كه له‌قۆناغه‌كانی كۆتایی نوسینه‌وه‌یدا به‌شی زۆری \"هێزه مه‌ده‌نییه‌كان\""و نوێنه‌ری كڵێساكانی میسر بایكۆتیان كرد.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كه له 12 حیزب‌و گردبونه‌وه‌ی ئیسلامی پێكدێت، لایه‌نه باشه‌كانی پرۆژه‌كه ده‌رده‌خات كه سه‌ره‌كیتریان سه‌ره‌وه‌ری شه‌ریعه‌ت‌و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات‌و په‌سه‌ندكردنی رژێمی تێكه‌ڵی په‌رله‌مانی سه‌رۆكایه‌تی‌و دیاركردنی لانی كه‌می موچه‌و كرێ‌و كۆمه‌ڵێك ئیمتیازیتری بژێوی‌و یاساییه بۆ میسرییه‌كان. هه‌روه‌ها به‌نیازیشن 12/11 گردبونه‌وه‌و خۆ پیشاندانی ملیۆنی له‌ناو قاهیره بۆ رێكبخةن.
به‌رانبه‌ر به‌مه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی له‌چێوه‌ی \""به‌ره‌ی رزگاریی میسر\"" دا كۆبونه‌ته‌وه‌و له پارته‌كانی هه‌ردو پاڵێوراوی پێشوی سه‌رۆكایه‌تی عه‌مر موسا‌و حه‌مدین سه‌باحی‌و سیاسه‌توان محه‌مه‌د به‌رادعی‌و عه‌بدولعه‌زیم به‌ده‌وی پێكدێت بڕیاریان داوه راپرسیكردن له‌سه‌ر ده‌ستور ره‌ت بكه‌نه‌وه‌و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه \""هه‌ڵكوڵێنراوه‌و گوزارشت له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌و بۆچوونه‌كانی ناو میسر ناكات\"".
تائێستاش كڵێسكانی میسر دوا هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌م ده‌ستوره‌وه ئاشكرا نه‌كردوه‌و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه هانی به‌شداریكردنی قیبتییه‌كان بده‌ن بێئه‌وه‌ی دیاریی بكه‌ن به‌به‌ڵێ بێت یان نه‌خێر.
به‌پێی دوا راگه‌یه‌نراوی ده‌ستوریی میسر ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوره ده‌نگی به‌ڵێ به‌ده‌ست نه‌هێنێت ئه‌وه سه‌رۆك كۆمار ناچاره بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی گشتی بكات بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور تا ئه‌و كۆمه‌ڵه هه‌ڵبژێردراوه ده‌ستورێكی نوێ دابڕێژنه‌وه. ئه‌گه‌ریش ده‌نگی به‌ڵێی به‌ده‌ست هێنا ئه‌وه راسته‌وخۆ ده‌خرێته جێبه‌جێكردن‌و به‌شی زۆری قۆناغی راگوزه‌ریی یاسایی‌و سیاسی میسر تێده‌په‌ڕێت. "